دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر رێگەی مەخموور - مامزاوا، لەلایەن كەسێكەوە هێرشكراوەتە سەر بازگە كاتییەكانی هێزەكانی پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایش بەهۆیەوە دوو پۆلیسی هاتووچۆ و كارمەندێكی ئاسایش برینداربوونە.
بەپێی زانیارییەکان، لەسەر رێگەی مەخمور - مامزاوا، کەسێکی تەمەنی ٣٠ ساڵ بە چەقۆ و دەمانچە هێرشی کردووەتە سەر ئەو کارمەندانەی بازگە کاتییە دوو پۆلیسی هاتووچۆ و کارمەندێکی ئاسایشی بریدار کردون و پاشان لەلایەن هێزەکانی ناوخۆەوە دەستگیرکراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دووانیان بە چەقۆ بریندار کراون و یەکێکی تریش بە گولـلە بریندار کراوە، بیرندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراوان و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.