بەپێی زانیارییەکان، ئەوکەسەی کە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری دهۆک تووشی کۆرۆنا بوو ناوی ( عبدولوەهاب محەمەد ە، ڕاهێنەری یانەی زاخۆیە لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە و تەمەنی ٥٠ ساڵە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم یەکەم حاڵەتی تووشبوونی کۆرۆنای لە پارێزگای دهۆک راگەیاند.
جێی باسە تا ئێستا ٤٠ حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ١٣ کەسیان بەتەواوی چاکبونەتەوە، کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.