پارێزگای سلێمانی لە جیاتی خەڵک ئاگری نەورۆز لەسەر شاخی گۆیژە و بەرانان دەكاتەوە

پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا لە رێگەی تیمەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە لە جیاتی هەموو خەڵکی سلێمانی لە شاخی شاخی گۆیژەو بەرانان ئاگری نەورۆز بکرێتەوە.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ بەرزڕاگرتنی نەورۆز، بڕیارماندا لەڕێی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییەوە، ئاگری نەورۆز، كە هێماو مەشخەڵی سەركەوتن و هاتنی ڕۆژی نوێ‌‌ و ساڵی نوێی كوردییە، لە جیاتی هەموو خەڵكی پارێزگای سلێمانی (كە پێویستە لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە و هیچ كۆبوونەوەیەك دروست نەكەن)، لەسەر هەردوو شاخی گۆیژەو بەرانان، لە ئێوارەی ئەمڕۆدا ئاگری نەورۆز دەكاتەوە".

 

بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ەهریمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندووە و هاووڵاتییان دەبێت لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.



PM:12:11:20/03/2020