بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی كوردستاندا، زانكۆی سلێمانی توانی مادەیەك بەرهەمبهێنێت كە لە پشكینین ڤایرۆسی كۆرۆنادا بەكاردەهێنرێت.
ئەمڕۆ هەینی د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" دەستخۆشی لە ستافی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکەم كە توانیان ماددەی ڤی تی ئێم بەرهەمبهێنین کە لە پشکنینی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەکاردەهێنرێت".
ڕوونیشیكردەوە: ئەمە یەكەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا زانكۆیەك بتوانێت ئەو مادەیە بەكاربهێنیێت.