وەزارەتی تەندرووستی ئاگاداریەکەی بەپەلەی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داوا لە هاوڵاتیانەی لە وڵاتانی ئەوروپا لە ١ی ئازارەوە گەڕاونیتەوە  تاوەکو ١٤ ئازار پەیوەندی بکەن بە ژمارە ١٢٢ی ەوە بۆ پشکنین.

 
لەو راگەیاندنەدا هاتووە" بۆ بەرژەوەندی خۆتان و خانەوادە و هاوڵاتیانی کوردستان، تکایە بەپەلە پەیوەندی بەژمارە 122 یان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لەناو شار و قەزا و ناحیەکان بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ دڵنیابوون لە هەبوون و نەبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا".


هەروەها وەزارەت دڵنیای ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بانگکردنیان تەنها نمونەی پشکنین وەردەگیرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

 


PM:09:01:27/03/2020