داواكاری گشتی: لیژنەمان لەسەر ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دۆلارەكە پێكهێنا

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" لیژنەی بەدواداچوونی بۆ دۆسێی ملیار دۆلارەكەی لوبنان و ٢٥٠ ملیۆن دۆلارەكەی كۆمپانیای رۆسنەفت پێكهێنا".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار (مەسرور بارزانی) لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی بەڵگە و راستیەکان پێکهێندرا بۆ بەدواداچوون لە دەنگۆی ئەو (٢٥٠) ملیۆن دۆلارەی کە گوایە کۆمپانیای روزنەفت داویەتی بە لایەنێک و ئەو یەک ملیار دۆلارە کە گوایە لە بانکێکی لوبنانە و چەند رۆژێکە لە دەزگاکانی راگەیاندن باسدەکرێ".

 

ڕاشیگەیاند" داوا دەکەین هەر لایەنێک بەڵگەی پێویستی لایە پێشکەش بەم لیژنەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بکات، بە مەبەستی پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی لە رێگەی ئیمێل و ژمارەی مۆبایلی پەیجەکەمان. بە پێچەوانەوە هەر لایەنێک، یان کەناڵێکی راگەیاندن، یان کەسێک بەبێ بەڵگە ئەم بابەتە بوروژێنێت رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر".





PM:03:31:29/03/2020