په‌رله‌مانی‌ كوردستان چوارشه‌ممه‌ كۆدەبێتەوە

له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوای له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌، ئاماده‌ی دانیشتنی ژماره‌ دووی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان بن.

له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی ئایاری 2014، ده‌ركراوه‌ یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریداوه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 7ی ئایاری 2014 ساز بكرێت.

ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:

بانگهێشت
بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌ به‌رێزه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
به‌پێی‌ حوكمی‌ بڕگه‌ (1) ی‌ مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌مادده‌ (17) له‌په‌یره‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ عیراق، ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ 1992 ی‌ هه‌مواركراو، بریارماندا بانگهێشتی‌ گشت ئه‌ندامه‌ به‌رێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی‌ ژماره‌ (2) ی‌ ئاسایی خولی‌ گرێدانی‌ دووه‌م ساڵی‌ یه‌كه‌م له‌ خولی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌- عیراق، له‌كاتژمێر 11ی‌ پێشنیوه‌رۆی‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 7/5/2014، تكایه‌ له‌كاتی‌ دیاریكراو ئاماده‌بن

            له‌گه‌ڵ رێزدا
                    

    یوسف محمد صادق
                    سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
                                 5/5/2014




PM:03:16:05/05/2014