وابڕیارە لەكۆبوونەوەی رۆژی 7-4 پەرلەمانی كوردستان، ئەرسەلان بایز سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان كە لەهەڵبژاردنی 21ی ئەیلولی 2013 دەرچووەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاربكێشێتەوە.
دەستلەكاركێشانەوەی د. ئەرسەلان بایز پەیوەندی بەو گفتوگۆیانەوە هەیە كە لەچەند مانگی پێشوودا لەنێوان وەفدی دانوستانكاری یەكێتیو پارتی لە ئارادابوو كە ئاراستەی داواكارییەكانی یەكێتی لەسەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت نیشتەوەو بەمەش ئەرسەلان بایز ئەو پۆستە وەرناگرێت كە خۆی بۆ پاڵاوتبوو.