ژمارەی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرا
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاشكرایده‌كات "هه‌ر 3000كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان به‌منداڵه ساواكانیشه‌وه رێكخراوێكیان به‌رده‌كه‌وێت، ده‌ڵێت "حكومه‌تی هه‌رێم (1615)رێكخراوی ناحكومی له‌لای خۆی تۆمار كردوه و مۆڵه‌تی پێداون".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌پۆستێكدا له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: "نوسراوێك له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هاتووه كه‌به‌لیستێك ناوی هه‌زار و 615 رێكخراوی ناحكومی تێدایه كه له‌فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان تۆمار كراون و پێویسته وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێمه و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت هاوكاریان بین و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین".
ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات: ده‌بێ ئه‌م رێكخراوانه هه‌زار و 615 خانوویان وه‌ك باره‌گا بۆ ئیشوكاره‌كانیان به‌كرێ گرتبێت، جگه له‌كرێی ئه‌م خانوانه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان ساڵانه 10ملیۆن دینار بۆ كار و پڕۆژه‌كانیان خه‌رج بكه‌ن ئه‌وا ساڵانه زیاتر له 16 ملیار دینار بۆ ئه‌م رێكخراوانه خه‌رج ده‌كرێت، هه‌وه‌ها هه‌زار كه‌س به منداڵه ساواكانیشه‌وه رێكخراوێكیان به‌رده‌كه‌وێت.
PM:03:21:07/05/2014