یه‌كێتیی داوا له راگه‌یاندنه‌كانی ده‌كات هێور ببنه‌وه
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی فه‌رمان به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی خۆی ده‌كات هێمن بن و خیتابی راگه‌یاندیان له‌خزمه‌تی قۆناغه‌كه‌و سه‌رخستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی‌دا بێت.
وته‌بێژێك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه، لە راگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و قۆناخه‌دا ده‌بێت راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌یان هێمن بن، هه‌ر وه‌كو هاتووه: به به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی راوێژ و گفتوگۆن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئیداره‌ی پارێزگاكان و ئیستحقاقاتی كوردستان له حكومه‌تی ئیتحادیدا كه ئه‌مه‌ش پێویستی به كه‌شێكی سیاسی و ئیعلامی هێمن و ئارام هه‌یه تا متمانه له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان دروست بێت، بۆیه وه‌كو ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و دروستكردنی متمانه له نێوان لایه‌نه‌كاندا مه‌كته‌بی سیاسی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی راسپارد كه خیتابی راگه‌یاندن له‌خزمه‌تی قۆناغه‌كه‌و سه‌رخستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی‌دا بێت.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردوه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی مافی داكۆكی له خۆكردن و ره‌خنه‌ی هێمنانه‌دا وه‌ڵامی راگه‌یاندنه‌كان بده‌نه‌وه.
PM:04:16:07/05/2014