بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند "بۆ پەرلەمانی عێراق 26 تا 29 كورسی دەهێنێن، جگە لەدەنگدانی تایبەتو دەنگدانی دەرەوەی وڵات".
خەسرەو گۆران بەپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن لە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە" بەپێی ئەنجامە بەراییەكان چاوەڕوان دەكرێت لە سلێمانی نزیكەی سێ كورسی و لە كەركووك دوو كورسی و لە بەغدا كورسیێك و لە دیالەیش یەك كورسی بۆ پەرلەمانی عێراق بە دەست بێنینن".
بەپێی لێدوانەكەی خەسرەو گۆران ڕوونیشی كردەوە "زۆرترین دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە دهۆك و هەولێر بووە، بە جۆرێك لە دهۆك لە 19 كورسی كەمتر ناهێنین و لە هەولێریش 13 تا 14 كورسی بە دەست دەهێنین".