شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
به‌ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی, پارێزگاری سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سلێمانی, گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی (100) مه‌تری شاری سلێمانی واژۆكرا.
ڕامان عوسمان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارێزگاری سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ NNAباسی له‌پڕۆژه‌ی شه‌قامی (100) مه‌تری سلێمانی كرد‌و ڕایگه‌یاند، شه‌قامی(100) مه‌تری به‌شێكه له‌ماسته‌رپلانی سلێمانی‌و كۆمپانیایه‌كی لوبنانی كاری دیزاینی بۆ كردوه‌و له‌ئێستادا كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگه‌یاند، پڕۆژه‌ی شه‌قامی (100) مه‌تری شه‌قامێكی پانه، كه چه‌ندین یه‌كتربڕی تێدایه.
سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیایه‌شی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی بۆ ده‌رچوه, ڕامان عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پڕۆژه‌كه بۆ سێ كۆمپانیای توركی ده‌رچوه‌و تاساڵی(2015) ئه‌و سێ كۆمپانیایه داوای هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك بودجه له‌حكومه‌تی هه‌رێم ناكه‌ن.
PM:03:34:08/05/2014