رووداو: یەكێتی داوای وەزارەتێكی نوێ دەكات

تا ئێستا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكنەهاتووە‌و باس لەوەش دەكرێت كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای وەزارەتێكی نوێ دەكات.

ماڵپەڕی رووداو بڵاویكردەوە كە  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای گۆڕینی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بۆ وەزارەت دەكات و دەیەوێت لە كابینەی هەشتەم ئەو وەزارەتەی پێبدرێت.

بەپێی ئەو زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە "ئەگەر پارتی سوور بێت لەسەر پێنەدانی وەزارەتی ناوخۆ، ئەوا یەكێتی داوا دەكات دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بكرێتە وەزارەت و بدرێت بە یەكێتی و لەو 5 پشكەی بۆ یەكێتی دانراوە، 4 وەزارەتی پێبدرێت".

لەدوا كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان ماوەی هەفتەیەك دەرفەت بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان درا تا بۆ بەشداری لەكابینەی نوێی حكومەت خۆی یەكلایی بكاتەوە.




PM:03:25:09/05/2014