یه‌كگرتوو: پۆستی سەرۆك كۆمار دەبێت بە رێكەوتنی لایەنەكان بێت
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت: دەبێت بۆدیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەموو لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان ڕیکەوتنی لەسەر بکەن.
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه كه "ڕاستە ئەم پۆسته بۆ کورد و ئەم دابەشکردنە یاسایی و دەستوری نیە، بەڵام ڕێکەوتنی سیاسی لەسەر کراوە و وەکو عورفێکی دەستوری لێهاتووە"
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت: "بۆ دیاریکردنی کاندید بۆ ئەو پۆستە سیادیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان ڕیکەوتنی لەسەر بکەن، چونکە ئەو کەسە نوێنەرایەتی گشت پێکهاتەی گەلی کورد دەکات لەهەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان و کوردانی دەرەوەش" .
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج وتیشی: "لەوە گرنگتر ئەوەیە کە ئێمە داوای هەموارکردنەوەی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سەرۆکایەتی کۆمار بکەینەوە کە ئێستا زیاتر وەکو پۆستێکی تەشریفاتی وایە، لەبەر ئەوەی پشکی پێکهاتەیەکی گەورە و کارای کوردە".
PM:03:30:09/05/2014