ته‌رمی 11 شۆفێر له بازیان ده‌دۆزرێته‌وه
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه 10-5 له كۆمه‌ڵگای كۆپاڵه‌ی نزیك بازیان له دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵدا ته‌رمی 11 كه‌س دۆزرایه‌وه كه پێده‌چێت ته‌رمی ئه‌و شۆفێرانه بن پێشتر له نێوان سلێمانی و كه‌ركوك كاریان ده‌كرد.
ته‌رمه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانی رۆژاوای سلێمانی دۆزراونه‌ته‌وه. تیرۆریسته‌كان پاش كوشتنی ئه‌و شۆفێرانه سه‌یاره‌كانیان به مه‌به‌ستی فرۆشتن رفاندوون.
ره‌فعه‌ت فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا 16 شۆفێری تاكسی نێوان سلێمانی – كه‌ركوك دیار نه‌مان، پاش چه‌ند مانگێك ته‌رمی چوار شۆفێریان له نێوان كه‌ركوك- چه‌مچه‌ماڵدا دۆزرانه‌وه، ئه‌مڕۆش ته‌رمی 11 شۆفێری دیكه‌یان دۆزرانه‌وه.
وتیشی: "شۆفێره‌كان به زیندوویی به تالیبه‌ر كوژراون و دواتر له باخچه‌یه‌كی شه‌تڵگه‌ی بازیاندا له ژێر خاكدا شاردوویاننه‌ته‌وه، بۆیه ئێستا تیمه‌كان به‌دوای ته‌رمی 16یه‌مدا ده‌گه‌ڕێن چونكه هه‌ر ئه‌وه‌یان ماوه بدۆزرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: ته‌رمی هیچ كام له‌و شۆفێرانه ناناسرێته‌وه، چونكه هه‌موویان رزیون و جل و به‌رگیان شێواوه، بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێوه‌بێت ئه‌وجا له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه بناسرێته‌وه
PM:02:12:10/05/2014