راگەیاندنی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی پۆزش بۆ پزیشکە لێدراوەکە دەھێنێتەوە
لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەو رووداوەی رۆژی دووشەممە لەنێوان پزیشكێك و بەشێك لەهێزە ئەمنییەكانی سلێمانی روویدا پەیوەندی بەئەوانەوە نییە".
ڕاگەیاندنی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەداخەوە لەچەند پەیجێك ڕاپۆرتێك بڵاوكراوەتەوە لەسەر ڕوداوەكەی دوێنێ كە لە نێوان ئەفسەرێكمان و پزیشكێك لەبازگە كاتیەكانی ناو شاری سلێمانی ڕویدابوو ئەم ڕوونكردنەوەیە كە بڵاوكراوەتەوە لەسەر ئەو ڕووداوە ھیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە" ئێمە وەك لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی ڕێزی بێ پایانمان ھەیە بۆ تەواوی پزیشكەكانی شاری سلێمانی و بەتایبەتی ئەو پزیشكە بەڕێزە. دەستی ماندوو بونیان دەگوشین وە ئەو ڕووداوەش لەنێوان دوو كەسی یەك تیم ڕوویداوە تەنھا لێك تێنەگەیشتن بووە، سوپاس بۆ خوا كە ھیچ كێشەیەك نەبووە ئەو دوو بەڕێزەش وەك پێشوو ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن، تكایە ھیچ كەس ئەم ڕووداوە نەقۆزێتەوە و بۆ ھیچ مەبەستێك بەكاری نەھێنێت بەھیوای تەندروستیەكی بـاش بۆ ھەمــوو لایەك".
AM:12:02:08/04/2020