سپی زانیاریی لەسەر كۆبوونەوەكەی یەكێتی‌و بارزانی بڵاودەكاتەوە

ئەمرۆ وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە پێكهاتبوو دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و وەفدی دانوستانكاری سیاسی، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند وەفدەكەی یەكێتی پێكهاتبون لەهەر یەك لە: كۆسرەت رەسوڵ، بەرهەم ساڵح، مەلا بەختیار، حاكم قادر حەمەجان كە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لەپیرمام لەگەڵ بارزانی كۆبونەوە.

بەپێی سەرچاوەكەی سپی میدیا، كە سەرچاوەیەكی یەكێتییە، كۆبونەوەكە ئیجابی بووە.

سپی زانیاریی زیاتر بڵاودەكاتەوە.




PM:05:23:11/05/2014