بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە 12/5/2014 سەركردایەتی یەكێتی كۆبوونەوەیەك لەبارەی چۆنێتی بەشداریكردنیان لەكابینەی نوێی حكومەت سازبكەن.
بەپێی زانیاریەكانی سپی میدیا، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی لەسەر ئاستی سەركردایەتی دەبێتو دوو تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، یەكەمیان چۆنێتی بەشداریكردنیانە لەحكومەت كە لە كۆبونەوەی دوێنێیاندا لەگەڵ بارزانی پێشنیاری ئەوەیان كردبوو كە وەزارەتی ناوخۆ هەریەكە لەپارتیو یەكێتی بەهاوبەشی دوو ساڵ بە دوو ساڵ بەڕێوەی ببەن كە ئەمڕۆ پارتی وەڵامی ئەو پێشنیارەیان دەداتەوە، هەروەها داواكردنی پۆستی سكرتێری پەرلەمان.
دووەم تەوەریش تایبەتە بە یەكلایی كردنەوەو دیاری كردنی پاڵێوراوەكانیان بۆ ئەو پۆستانەی لەكابینەكەدا وەریدەگرن، بەتایبەتی پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتو سكرتێری پەرلەمان.