ڕاگه‌یاندنی فراكسیۆنی گۆران سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی موچه
فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندنێكی سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌و فراكسیۆنه پشتگیری له داخوازیی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان:
چه‌ند مانگێكه قه‌یرانی موچه به‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه . ئێستا به‌شێكی زۆر له فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه مانیان گرتوه . ئێمه له فراكسیۆنی گۆڕان وێڕای پشتگیریمان له داخوازیه‌كانی فه‌رمانبه‌ران داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه هه‌رچی زوه ئه‌م كێشه كه‌ڵه‌كه بوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نین كه به‌دواداچونی پێویست له‌و باره‌وه ده‌كه‌ین .
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌ڕله‌مانی كوردستان
هه‌ولێر
12/5/2014
PM:02:13:12/05/2014