دەستەی دەستپاكی وردەكاریی سامانی بەرپرسان ئاشكرا دەكات
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌رووی زانیاری له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئاشكرادنی سامانی به‌رپرسان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 12ی ئایاری 2014، له شاری هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ هه‌زار و 80 فۆرمی ئاشكراكردنی سامانی به‌رپرسانی به‌سه‌ر به‌رپرسان له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌ن دادوه‌ری دابه‌شكرا، ئێستا 874 فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌رجه‌م فۆرمه‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام فۆرمه‌كانی تایبه‌ت به په‌رله‌مان ته‌نها 86 په‌رله‌مانتار و 31 راوێژكار فۆرمه‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه و به‌شێكیان ماون ، سه‌باره‌ت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش 80 فۆرمیان بۆ نێردراوه و تائێستا هیچیان نه‌گه‌راونه‌ته‌وه.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر راشیگه‌یاند: 20ی ئه‌م مانگه دوا مۆڵه‌ته بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان و هه‌ر به‌رپرسێك تا ئه‌وكاته فۆرمه‌كان نه‌گه‌رێنێـه‌وه، جگه‌له ئاشكراكردنی ناوه‌كه‌ی، به بری یه‌ك تا سێ ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌روو: دوای پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م ئه‌و فۆرمانه ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرێت .
PM:02:49:12/05/2014