كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی مامۆستایانیش دیاریكرا
سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی‌و په‌روه‌رده‌وه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدراوه سبه‌ی سێشه‌ممه یان دوو سبه‌ی موچه‌ی مامۆستایان ده‌درێت.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به KNNC راگه‌یاند به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مانگرتن‌و ناره‌زایی مامۆستایانداین بۆ وه‌رگرتنی مافی خۆیان، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد كه به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌وینه گفتوگۆوه بۆ پێدانی موچه‌ی مامۆستایان.
سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رونیكرده‌وه كه ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زیری په‌روه‌رده كۆبونه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه كه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا موچه‌ی مامۆستایان بدرێت.
بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی له دواكه‌وتنی موچه‌كانیان سه‌ره‌رای فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و رێگاوبان، ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستایان له‌به‌رده‌م بینای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆبونه‌وه‌و نیگه‌رانی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر سبه‌ی موچه‌ی مامۆستایان نه‌درێت ئه‌وا بێگومان دوو سبه‌ی واته چوارشه‌مه 14/5 موچه‌كانیان پێده‌درێت و پێدانی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌خرێته ریزبه‌ندی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی موچه‌یان پێده‌درێت.
PM:03:22:12/05/2014