قائیمقامی سلێمانی هۆشداری دا لهوهی ھێشتا مهترسی كۆرۆنا نهڕهویوهتهوه و له ھهر كاتێكدا ئهگهری زیادبونی مهترسیهكان دهكرێت، داواشی له ھاوڵاتیان و كاسبكاران كرد پابهندی بڕیار و رێنماییهكانی تایبهت به بهرهنگاربونهوهی كۆرۆنا بن.
لە راگەیەندراوێكی قائیمقامییەتی سلێمانی هاتووە" لەدوای بڕیاری کردنەوەی بەشێک لە دووکان و قەیسەری و گوزەرەکانی نێو بازاڕی شاری سلێمانی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی رۆژانە دوای داخستنی بازاڕ و دووکانەکان تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی و لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی شەقام و قەیسەری و گوزەرەکانی نێو بازاڕ دەرمان رێژ دەکەن".
هەروەها، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، سوپاسی پابەندبونی ھاوڵاتیان دەکات و داوا لە کاسبکاران و ھەموو ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکات لەکاتی بازاڕکردن و چونە دەرەوەیان بۆ کڕینی پێداویستیەکان وەک رێکارێکی خۆپارێزی خۆیان بە دووربگرن لە ھەموو جۆرە بەریەککەوتن و کۆبوونەوەیەک و دەستکێش و دەمامک بەکاربھێنن و بەتەواوی پابەندی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان بن.
باسی لەوەشكردووە" هێشتا مەترسی کۆرۆنا نەڕەویوەتەوەو لە ھەر کاتێکدا ئەگەری زیادبونی مەترسیەکان دەکرێت لەبەر ئەوە داوا لە ھاوڵاتیان و کاسبکاران دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان و دەوروبەریان پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بن".