سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی داواكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له (زینی وه‌رتێ) ده‌ڵێت" جارێ هیچ بڕیارێك نیه بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌و ناوچه‌یه هه‌ن".
سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئەو هێزه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتا به ئاڵای حیزبه‌وه (ئاڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) هاتونه‌ته زینی وه‌رتێ به گرفت دەزانێت و دەڵێت" هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌و كێشه‌یه به‌گه‌وره‌یی ده‌ربكه‌وێت هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوو كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه كرا، كاتێك هێزه‌كه‌ی حه‌فتا- ی یه‌كێتی جوڵه‌ی پێكرا بۆ زینی وه‌رتێ نه وه‌زیری پێشمه‌رگه و نه وه‌زاره‌ت وه نه حكومه‌تی هه‌رێمش ئاگادار نه‌بوون، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه) ده‌گرێت و ده‌ڵێت"په‌كه‌كه ئه‌و مافه به‌خۆی ده‌دات به هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵێ نابێت ئێوه لێره دا جێگیر ببن ئه‌مه وه‌كو ئه‌و په‌نده كوردییه كه ده‌ڵێ "مرۆڤ له‌ماڵی خۆی بێت وماڵه‌كه‌ی لێ حه‌رام بێت، به‌ڵام ئیتر هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه له‌كوردستان زۆر، بوونی ئه‌وان له‌هه‌رێم ده‌مێكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه."
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە کەسەر بە پارتییە لەسەر کێشەی زینی وەرتێ دەڵێت"له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپارێزی بۆ ئه‌وه‌ی سنوره‌كانن بپارێزن له‌و شوێنانه‌ی كه خه‌ڵك به قاچاغ ده‌هاتن واته له‌به‌ر ئه‌و ڕێكارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتبووییه به‌ر ، وه لیژنه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه داوایان له وه‌زاره‌تی ناوخۆكردبوو كه هه‌ندێك بازگه‌ی پێشمه‌رگه دابنێن له‌و شوێنه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كۆنتڕۆڵی په‌تای كۆرۆنا بكه‌ن، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه كرد و داوایان لێ‌كردن كه هێزێك بنێرنه ئه‌وێ (زینی وه‌رتێ) ئه‌و به‌تالیۆنه‌ی چۆته ئه‌وێ هه‌ر له یه‌كێتی بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه براده‌رانی یه‌كێتی زۆر گه‌وره‌یان كرد، یه‌كسه‌ر هێزێكی یه‌كه‌ی 70 هاتوون و ئاڵای یه‌كێتیان هه‌ڵكرد و جوڵه‌ی پێكراو بۆ ئه‌و ناوچه‌یه پاشان له‌ژێره‌وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هاتنه سه‌ر خه‌ت، په‌كه‌كه‌ش هاته نزیكی ئه‌و هێزه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه."
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت" په‌كه‌كه نه‌ده‌بوو بێن و به‌ئاشكرا خاڵێكی ئاشكرا دابنێن له زینێ وه‌رتێ، له‌كاتێكدا به‌رده‌وام به‌فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان توركیا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن كه‌چی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وان هاتن به ئاشكرا و "به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ" باره‌گایان دانا ، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌كه‌كه هه‌ر له‌مێژه‌وه هه‌ڵه‌كانی زۆرن له هه‌رێمی كوردستان.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا هیچ بڕیارێك هه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه له زینی وه‌رتێ؟ كه‌پێشتر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای كردبوو سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه بدات.
سه‌ربه‌ست له‌زگین له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند " سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری پێشمه‌گه بڕیار به‌ده‌ستن بۆ جوڵه پێكردن و جێگیركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌هه‌موو شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، واته لایه‌نێكی سیاسی نه‌ده‌بوو ده‌ست وه‌ربداته ئه‌م بابه‌ته، جارێ هیچ فه‌رمانێك نیه بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌و ناوچه‌یه هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی یه‌كه‌ی 70 به ئاڵای حیزبه‌وه هاتۆته ئه‌وێ.به ڕاستی ئه‌وه گرفتێكه هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌و كێشه‌یه به‌گه‌وره‌یی ده‌ربكه‌وێت هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوو كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه كرا."
سه‌ربه‌ست له‌زگین ئاماژه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" من له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دام كه‌س قه‌ناعه‌تی به‌شه‌ڕی ناوخۆ نیه، بڕواش ناكه‌م ئه‌و دۆخه وای لێ بێت، به‌ڵام دڵه‌ڕاوكێ دروست بوو ، له ڕاستیدا هه‌موومان برای یه‌كتریین و ده‌مانه‌وێت ئه‌م قۆناغه تێ ببه‌ڕێنین و دۆخێكی باشتر دروست بكه‌ین، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت وه نابێت خه‌ڵكێك له‌ژێرپه‌رده‌ی حیزبه‌كانی تر ده‌سه‌ڵات به‌كار بهێنن دژی حكومه‌ت."
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" ئه‌و هێزه‌ی یه‌كێتی "هێزه‌كه‌ی حه‌فتا" كه جوڵه‌ی پێكرا بۆ زینی وه‌رتێ نه وه‌زیری پێشمه‌رگه و نه وه‌زاره‌ت وه نه حكومه‌تی هه‌رێمش ئاگادار نه‌بوون.