سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پشتگیری و هاوكارییه‌ك بۆ كوردانی ئێزیدی كه‌به‌ئازیز ناوی بردون دابین بكات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كودستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ناوچه‌ی ڕه‌بیعه‌ی سه‌ر به پارێزگه‌ی مووسڵ، چوار هاووڵاتی كوردی ئێزدی به ده‌ستی چه‌په‌ڵی تیرۆریستان شه‌هید كران، تا ئێستا سه‌دان خانه‌واده‌ی كوردی ئێزدی بۆ پاراستنی گیانیان شوێنی كاریان به‌جێ ده‌هێڵن و ڕووده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ئاساییشیان دابین كراوه.
ده‌قی په‌یامه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ناوچه‌ی ڕه‌بیعه‌ی سه‌ر به پارێزگه‌ی مووسڵ، چوار هاووڵاتی كوردی ئێزدی به ده‌ستی چه‌په‌ڵی تیرۆریستان شه‌هید كران، تا ئێستا سه‌دان خانه‌واده‌ی كوردی ئێزدی بۆ پاراستنی گیانیان شوێنی كاریان به‌جێ ده‌هێڵن و ڕووده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ئاساییشیان دابین كراوه.
ناچاركردنی كوردی ئێزدی بۆ به‌جێ هێشتنی ناوچه‌كانی ڕه‌بیعه پیلانێكی ترسنۆكانه‌ی دیكه‌ی تیرۆریستانه و له ئه‌نجامی ڕق و بوغزی دوژمنانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه.
ئێمه زۆر به‌توندی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی خوشك و برایانی كوردی ئێزدی ئه‌نجام ده‌درێن مه‌حكوم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پشتگیری و هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و ئازیزانه دابین بكات.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
12ـی 5ـی 2014
PM:10:10:12/05/2014