بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پێشنیازی هەموو پارێزگاكان پێشكەشی وەزارەتی گواستنەوە كراوە بۆ ئەوەی هێڵی گواستنەوەی ناو شار بكرێتەوە، ئێمە تاوتووێی دەكەین و دواتریش لە ماوەیەكی نزیكدا بە مەرج و ڕێنمایی تەندروستی هێڵەكانی گواستنەوە دەكرێنەوە”.
سەڵاح جەوهەر بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەڕمی پارتی ڕایگەیاندووە “هەموو پارێزگاكان داوایان پێشكەش كردووە كە هێڵەكانی گواستنەوە بكەونەوە كار و ئێمەش داواكارییەكان لە وەزارەت تاووتوێ دەكەین و لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵامیان دەدەینەوە بۆ ئەوەی بكەونەوە كار”.
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات “بە مەرج و ڕێنمایی تەندروستی سەرەتا تەنها هێڵەكانی ناوشار دەكرێنەوە و جارێ هێڵەكانی تر ناكرێنەوە".
هەروەها دەشڵیت " مرجی کردنەوە پێویستە بە ماسك ببەستن و دەستكێشیان لە دەست بێت، هەروەها بەردەوامیش ناو ئۆتۆمبێل بڕشێنن و سەرنشینەكانیش لە یەك دوور بن و زۆر سەرنشین سواری ئۆتۆمبێلەكانیان نەكەن”.
نەکردنەوەی رێگاکانی پاس و مینی پاس لەناو شارو لە نێوان شار و شارۆچکەکان، هێندەی تر باری سەرشانی هاوڵاتیانی قورستر کردووە.