بەیانی دوا دانیشتنەكانی گفتوگۆی نێوان پارتیو یەكێتی دەستپێدەكات، یەكێتی وەفدی دانوستانكاری خۆی سەرپشك كردووە كە بڕیار لەسەر پشكەكان بدەن لەحكومەتدا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند ئەمرۆ لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە لە سلێمانی سازكرا، ئەو حیزبە بڕیاری داوە بەشداری كابینەی هەشتەم بكات، بەڵام پێدادەگرێت لەسەر داواكارییەكانیان لەسەر پرسی وەرگرتنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دوو ساڵ.
بەپێی زانیارییەكانی سپی جارێكی تر وەفدی دانوستانكاری یەكێتی ناگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتیو ئەو ئەنجومەنە سەرپشكی كردووە چ بڕِیارێك دەدات لەسەر ئەو پۆستانەی یەكێتی وەریدەگرن.
سپی میدیا زانیویەتی كە یەكێتی ڕای گۆڕاوە لەسەر وەرگرتنی سكرتێری پەرلەمانو لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا بڕیاری داوە پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت.
لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی مەسەلەی دانانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەكابینەی هەشتداو دانانی كەسێك بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمان ناو نەهێنراوە، بەڵام چاویان لەسەر پەرلەمانتارە كۆنەكانە.
هەرچەندە یەكێتی چاوی لەسەر قوباد تاڵەبانییەو چانسی زۆرە ئەو پۆستە وەربگرێت، بەڵام هەندێك ناوەندی تری یەكێتی پێیان باشە ئەو نەكرێت لەبەرئەوەی لەحكومەتی تەوافقیدا، ناتوانرێت كاری زۆر گرنگ بكرێت "بۆ ئەوەی وێنەی ئەویش نەشكێنرێت".
سبەی 31-5 دوا گفتوگۆی نێوان پارتیو یەكێتیە لەسەر پرسی بەشداریكردنی یەكێتی لەكابینەی هەشتەمدا.