لە سلێمانی ١٠ كەس بەتۆمەتی دزیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی سلێمانی ئاشکرایکرد" 10 کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن و تلیاک کێشان دەستگیرکردوە و تۆمەتبارەكان راگیراون و روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەرداوامە".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان و بەگژداچونەوەی هەموو كارێكی نایاسایی و دزی و ڕاو و ڕوتكردنێك و بەرەنگار بوونەوەی مەوادی هۆشبەر و ئالودەبونی گەنجانی شارەكەمان بە مەوادی هۆشەبەر , هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە شەوی ( 22 لەسەر 23/4/2020 ) لەناوشاری سلێمانی , ( 10 ) دە تۆمەتبار دەستگیر بكەن بەناوەكانی : 

1- ( س , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1998 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

2- ( ش , ع , أ ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

3- ( س , أ , م ) لەدایك بوی ساڵی 2006 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

4- ( ف , ت , ع ) لەدایك بوی ساڵی 2004 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

5- ( هـ , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1993 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

6- ( ك , ع , ح ) لەدایك بوی ساڵی 1985 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

7- ( ك , ر , ع ) لەدایك بوی ساڵی 1987 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

8- ( د , ف , ح ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

9- ( د , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1996 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

10- ( ن , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت" بەتۆمەتی ئەوەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا یەكێك لەوتۆمەتبارانە بەناوی ( س , أ , م ) هەستاوە بە دزیكردن لە ماركێتێك لە گەڕەكێكی ناوشاری سلێمانی , و بڕی (250000 ) دووسەدو پەنجا هەزار دینار و ( 100 ) كارتی كۆڕەك تیلكۆم لەجۆری ( 5000 ) پێنج هەزار دیناری لە ناو مێزی ماركێتەكەدا دەركردووە و بردویەتی , دوای ئەم دزیە هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی , لەڕێی كامێرای چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون و ڕەزامەندی دادوەر توانیان شەوی (22لەسەر23/4/2020 ) دەزەكە دەستگیربكەن و لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دان بەوەدا بنێ كە چەند كەسێكی تری لەگەڵدایە و توانرا سەرجەمیان دەستگیربكرێن و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا , دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەكە هەستاوون بە دزیكردن لە ماركێتەكان و سەرەڕای دزیكردن خویانداوەتە تریاك كێشان و ئالودەی ( تریاك ) ن بڕێك تریاكیشیان پێگیراوە , لەناو دەستگیركراوەكاندا (4) چوار كەسیان لەیەك خێزانن و برای یەكن , سەرجەم تۆمەتبارەكان ڕاگیراوون و ڕووبەڕوی یاسا دەكرێنەوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەرداوامە".

 

 

 



PM:09:26:23/04/2020