تەنها یەك خاڵ ماوە بۆ رێكەوتنی پارتیو یەكێتی لەسەر پێكهێنانی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتو ئەمڕۆش یەكێتی ئەو پرسە لەگەڵ پارتیدا یەكلایی دەكاتەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە سپی میدیای راگەیاند، داواكاریەكەی یەكێتی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی وەزارەتی ناوخۆ لەلایەن پارتیەوە پەسەند كراوەو ئەمڕۆش رێكەوتن لەسەر وردەكاری بەڕێوەبردنی ئەو وەزارەتە دەكرێت.
بەپێی زانیاریەكان مەسعود بارزانی رازی بووە بەوەی كە وەزارەتی ناوخۆ دوو ساڵ لەلایەن پارتیو دوو ساڵی دیكەش لەلایەن یەكێتیەوە بەڕێوەببرێت، بەڵام وەفدی دانوستانكاری یەكێتی داوای كردووە كە دوو ساڵی یەكەم پۆستەكە بدرێت بە یەكێتی.
ئەوەی ناكۆكی لەسەرە تەنها ئەو خاڵەیەو بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەو پرسە بەتەواوی لەنێوان پارتیو یەكێتیدا یەكلایی بكرێتەوە.