کەشناسی: بەهۆی خێرایی با ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پیشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی شارەکانی بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە زۆربەی شارەکانی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوری تەواودا دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها بەهۆی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، پلەکانی گەرما لەهەندێک ناوچە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.



AM:10:40:25/04/2020