پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دوو تەقینەوە لە بەردەم بارەگای هەواڵگریی کەرکوک لە گەڕەکی قادسییە ڕویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گەڕەکی قادسییەی دوو لە باشووری کەرکوک، دوو تەقینەوەی خۆکوژیی لە بەردەم دەرگای سەرەکیی دەزگای هەواڵگریی شارەکە ئەنجامدراوە، خۆکوژەکان سێ کەس بوون دوانیان کوژران بەڵام ئەو کەسەی تر تا ئێستا نازانرێت چی لێهاتووە.
هاوکات پاش دوو تهقینهوهكه، هێزێكى زۆرى سهربازیى له دهوروبهرى دهزگاى ههواڵگرى عێراق له كهركوك بڵاوكراونهتهوه.
كەركوك یەكێكە لەو شارانەی كە زۆرترین ململانێی لایەنەكانی تێدایەو بەردەوام قوربانی دەستی گروپ و تاقمە توندڕەوەكان بووە.