کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پیشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی شارەکانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە سەرجەم شارەکان ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، هاوکات لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە، هاوکات سبەینێ پێنج شەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەر نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.


AM:11:33:29/04/2020