ژنێكی سهر به ناحیهی سهنگهسهر بههۆی كهوتنه خوارهوهی له بهرزاییهكانی بناری قهندیل گیانی له دهستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێك(ٚ ر، ع، ف) لەدایک بووی ساڵی 1965 پیشەی ژنی ماڵەوەیە، دانیشتووی گوندی ئێنزێ سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر لە قەڵادزێ)گەیەندرایە نەخۆشخانەی سەنگەسەر".
ئاماژە بەوەشكراوە" بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە لەگەڵ چەند کەسێکی تر چووە بۆ بەرزایەکانی بناری قەندیل بەمەبەستی گەڕان بەدوای گژوگیایی کێوی، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە هەڵدێراوە و پاشان گیانی لەدەستداوە، پاش گەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەنگەسەر بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە".