ئەمرۆ لەهەولێر كۆبوونەوەی هەردوو وەفدی دانوستانكاری یەكێتیو پارتی دەكرێت، جگە لەوەی یەكێتی داوای وەزارەتی ناوخۆ دەكاتو هاوكات نیگەرانی خۆی بەپارتی دەگەیەنێت لەسەر تێپەڕاندنی هەمواكردنەوەی یاسای سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمان بەندی تایبەت بەراسپاردن بۆ پێكهێنانی حكومەت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند ئەمرۆ وەفدی دانوستانكاری یەكێتی بەسەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لەهەولێر كۆدەبنەوەو ئەو كۆبوونەوەیەش دوا كۆبوونەوەی نێوانیان دەبێت لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەت.
پارتی لەدوو رۆژی رابردوودا بەیەكێتی راگەیاندووە كە ئامادەیە دوو ساڵ دوو ساڵ ئاڵوگۆڕ بەوەزارەتی ناوخۆ بكەن، بەڵام یەكێتی داوای دوو ساڵی یەكەم دەكات.
ئەو كۆبوونەوەیە لەكاتێكدا بەرێوەدەچێت كە تا ئێستا یەكێتی كەسی دەستنیشان نەكردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتو جێگری سەرۆكی پەرلەمان.