لەهەولێر خۆپیشاندانە

‌شاری هەولێر
لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر ژمارەیەك لە بەڵێندەرانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی چەند لقێكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان ژمارەیەك لە بەڵێندەرانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجامدا.
بەڵێندەران داوایانكرد حكومەتی هەرێم پێشینەی پڕۆژەكانیان بۆ خەرج بكات، چونكە بەهۆی نەبوونی پارەوە ناتوانن پڕۆژەكانیان ئەنجامبدەن، هاوكات هەڕەشەی راگرتنی ئەنجامدانی پڕۆژەكانیان كرد لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكاریەكانیان.



AM:11:58:14/05/2014