دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گوندێکی قەزای خانەقین چوار هاوڵاتی کورد لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رفێندران دوو لەو هاوڵاتییانە هەڵهاتن لەدەست چەکدارەکان و بەرە بەیانی ئەمڕۆش تەرمی دوو هاوڵاتییەکەی دیکە دۆزرایەوە.
بهپێی زانیارییهكان، بەیانی ئەمڕۆ دووشهممه لە نزیک گوندی مێخاس لە خانەقین تەرمی دوو هاوڵاتی كورد دۆزراوەتهوه کە شەوی رابردوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە فڕێندرابوون و یهكێكیان موختاری گوندهكهیه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بە بەرگی سەربازییەوە چوار هاووڵاتییان لە گوندی مێخاس ڕفاند كە سەرقاڵی دروێنە بوون، بەڵام دوو لەو هاوڵاتیانە لەدەستیان هەڵهاتن.