بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی ئەمڕۆ لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی كەركوكدا گیانیان لە دەست دا بەرزبوەوە و گەیشتە چوار كەس.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە نانەواخانەیەك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری كەركوك ئاگری تێبەربوو، دواتر بەهۆی زۆری ئاگرەكەوە سێ لە ئیشكەرانی نانەواكە سوتاون و دەست بەجێ گیانیان لە دەستداوە، هاوکات دواتر یەكێك لە بریندارەكان بە هۆی سەختی برینەكانییەوە گیانی لە دەست دا.
ڕووداوەكە جگە لە زیانە گیانییەكان، زیانی مادیشی لێكەوتووەتەوە.