ئەندامێکی مەڵبەندی هەشتی رێكخستنی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەرپرسی کۆمیتەی مەندەلی ئەو حزبە كۆچی دوایی كرد.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە" به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی مامۆستا كه‌مال مسته‌فا ناسراو به كه‌مال مه‌نده‌لی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ٨ی ڕێكخستنی خانه‌قین و لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی مه‌نده‌لی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتۆپڕه‌وه كۆچی دوایی كرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە" مامۆستا كه‌مال مه‌نده‌لی كادرێكی دڵسۆزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو له سنووری خانەقین".