بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ هێزە ئەمنییەکانی شاری دهۆک چالاکوان و میدیاکار (ئومێد حاجی بەرۆشکی) دەستگیرکرد.
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم پارکی ئازادی لە دهۆک گردبوونەوەیەکی ناڕازی بکرێت، بەڵام لە دوێنێوە هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە یەکێکیان شەوی ڕابردوو بە ناوی (بەدەل بەراوری) دەستگیرکرا، هاوکات ئەمڕۆش چالاکوان ئومێد حاجی بەرۆشکی-یان دەستگیرکردووە.
گردبوونەوەکەی پارێزگای دهۆک دژی پێنەدانی مووچە و دواکەوتنی مووچەیە.