وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بڕیاریدا بە کەمکردنەوەى بە ڕێژەى لەسەدا ١٠ کرێی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان.
بەڕێوبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت" پاش فهرمانی وهزاری ژماره ٦۱ له رۆژی ۱۱ ئایاری ۲۰۲۰ ، به گرنگی دهزانن ئاگادارتان بكهینهوه پابهند بن چەند خاڵێك بن، به پێچهوانهوه ههر قوتابخانه و پهیمانگایهك سهرپێچی بكات جیا له سزای دارایی، ڕێگای پێنادرێت بۆساڵی خوێندنی ئاینده خوێندكار وهربگرێت".
بەڕێوبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکانی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت:
۱ـ داشکاندنی ۱۰٪ پەیوەندی نیە بەوەی نرخی خوێندنتان چۆن ڕاگەیاندووە لە سەرەتای ساڵەوە، کێبرکێی نرخ، یان هەستکردن بەبەرپرسیارێتی خۆتان وای کردبێت نرخی ئەمساڵتان لە ساڵی رابردوو جیاواز بێت یان کەمتر بێت، ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم داشکاندنە نەکەن.
۲ـ نابێت بە هیج خانەوادەیەک بوترێت کە منداڵی یەکەم شمولی داشکاندن دەکات و منداڵەکانی دیکەت شمول ناکات، چونکە ئەمە پەیوەندی بە داشکاندنەوە نیە، ئۆفەری ساڵانەی خۆتانە و ناچێتە خانەی داشکاندنەوە.
۳ـ بەهیچ جۆرێک نابێت داوا لە مامۆستایانی ناحکومی بکرێت لەپای داشکاندنی نرخی خوێندن هەمان رێژە لە موچەکانیان ببردرێت، فەرمانی وەزاری رونە کە دەبێت موچەی مامۆستایان وەک خۆیان بدرێت.
٤ـ پارەی نانخواردن و گواستنەوە بۆ سێ مانگی ئاماژە پێکراو بە روونی باسی لێوەکراوە ، پێویستە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان و بەرێوبەرایەتی خوێندنی ناحکومی لەوەزارەت هەموو سەرپێچیەکان تۆمار دەکات و پاشان رێککاری پێویستی لەبارەوە دەگیرێتەبەر، هەر بەڕێزێکیش رووبەروی ئەوە بوەوە مافی خۆی پێ نەدرێت دەتوانێت نامە بنێرێت بۆ ئەم ژمارانەی ڤایبر و واتس ئاپ، کە ژووری ئەلیکترۆنی سکاڵای وەزارەتی پەروەردەیە.
07505103232
07505106262
07505106363
07505106464