پەرلەمانی كوردستان سێشەممە كۆدەبێتەوە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بانگهێشت نامەیەكدا داوا لە سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكات بەشداری كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتوو بكەن.

دەقی بانگهێشت نامەكە:

بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان
بە پێی حوكمی بڕگە (1)ی مادە (5) ‌و بڕگە (2) لە مادەی (17) لە پەێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین  بۆ دانیشتنی ژمارە (5)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووەم ساڵی یەكەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان – عیراق، لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەمە رێكەوتی 20/5/2014 دا، تكایە لە كاتی دیاریكراودا ئامادە بن.
                          

 لەگەڵ رێزدا

یوسف محمد صادق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان




PM:03:59:18/05/2014