هەشت ملیار دۆلار لە پرۆژەكانی سلێمانی ونبووە

ژمارەیەك لە بەڵێندەرانی سلێمانی ئاشکرای دەکەن لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو بڕی هەشت ملیار دۆلاریان لە پڕۆژەكاندا ون بووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ژمارەیەك لە بەڵێندەرانی شاری سلێمانی سەردانی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد لەوێ یاداشتێكیان دایە پەرلەمانی کوردستان.

لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان، بەڵێندەران رایانگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان، پێشینەی کارەکانیان راگیراوە و پارەی پڕۆژەكان لە ساڵانی 2010 تا 2013 دیار نییە.

ئەوان روونیانکردەوە بە گشتی 2900 پڕۆژە بە بڕی 13 ملیار دۆلاربووە و ئێستا هەشت ملیار دۆلاری نادیارە.

 لە یاداشتەكەدا بەڵێنەران داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کردووە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکا و لە چۆنێتی بزربوونی ئەو سەدان ملیۆن دۆلارە بکۆڵێتەوە.



PM:04:42:18/05/2014