گەرمیان.. 4 کەس بەتۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر دەستگیرکران
لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیاندا هاتووە، لەشاری کەلار 4 کەس بەتۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و دەستیش گیراوە بەسەر ژمارەیەک مادەی ھۆشبەردا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوە 'پاش دەستکەوتنی زانیاری تەواو لەسەر چەند کەسێک لەماڵەکانی گەڕەکی (گردەگۆزینە) ی شاری کەلار، کەمادەی ھۆشبەر بەکاردەھێنن، لەسەر فەرمانی دادوەرو لەلایەن مەفرەزەیەک لەھێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلارەوە توانراوە ٤ کەس دەستگیربکرێ کە سیانیان کوردی ئێراننو یەکێکیشیان کوردێکی دانیشتوی شاری کەلارە'.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی گەرمیان 'لەھەمانکاتدا توانراوە دەست بگیرێت بەسەر 38 گرام تریاک و 6 گرام کریستاڵو 14 حەبی ترامادۆڵو 19 حەبی ئارتیندا'.
بەپێی راگەیەندراوەکە 'ئەو سێ کەسەی کوردی ئێرانن بەمەبەستی کرێکاری کردن ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان'.
راگەیەنراوەکەی ئاسایشی گەرمیان ئاماژە بەوەش دەدات 'پاش ئەوەی دۆسێکەیان خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەو لەسەر بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 14 ی یاسای مادەی ھۆشبەر راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە'.
PM:02:22:19/05/2014