لیژنه هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و ئه‌وكه‌سانه‌ی له مۆلیده‌كان كارده‌كه‌ن، ده‌دات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت" روبه‌روی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه".
خالید محەمەد، سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند" بەپێی ڕێنماییەكانی تەندروستی و بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویستە لە هەمو شوێنكارێك و شوێنە گشتییەكان ڕێكاری خۆپارێزی توند بۆ خۆپارێزی بگیرێتە بەر، بۆیە پێویستە ئەو كەسانەی لە مۆلیدە ئەهلییەكان كاردەكەن ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەن و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنن و ڕۆژانە بەدەرمان شوێنەكەیان پاكژ بكەنەوە".
وتیشی" لەم قۆناغەدا كە خود پارێزییە، بۆ پاراستنی خۆیان و هاووڵاتیانیش لە نەخۆشییەكە، پێویستە ئەو كەسانەی پارەی مۆلیدە كۆدەكەنەوە بەبێ دەستكێش و دەمامك سەردانی هیچ ماڵێك نەكەن بۆ وەرگرتنی پارە، لیژنەی مۆلیدە داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەسەرپێچیكاران ئاگاداریان بكەنەوە".
ڕاشیگەیاند" لەلایەن ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانییەوە لیژنە هاوبەشەكان ڕاسپێراون هەرشوێنێك پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی نیە، سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی توند بكەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: هاووڵاتیان دەتوانن لەرێی ژمارە مۆبایلی (07708677777) پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بكەن یان ڕاستەوخۆ بۆ گەیاندنی سكاڵا لەسەر مۆلیدەی گەڕەكەكانتان بەلیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان، پەیوەندی بە ژمارە (07701363679) بكەن.