سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
لە ٢٤ کاتژمێردا لەهەرێم: ٢٠٩ تووشبوو ٦ گیان لەدەستدان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند کە (٦) تووشبوو گیانیان لەدەستداوە (٢٠٩) تووشبووی نوێش تۆمار کراوە، گیان لەدەستدانەکانی هەموویان لە سلێمانین، لەگەڵ زۆترین تووشبوو.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری
ژمارە (١٠٩)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٥٠٤٨) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٩٥٢) هاووڵاتی لە (٣٦) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٦٨) لە هەولێر، (١٩) لە سلێمانی، (١٦٦٥) لە دهۆك. وە (١٣٠٩٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (١٩٥) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٣٥٠) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٧٤٥) هەولێر، (٧٢٥) سلێمانی، (٤٦٨) دهۆك، (١٠٢) گەرمیان، (٧٤) راپەڕین، (٢٣٦) سۆران. کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (١٠١٣٧٥)
3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٦) گیان لەدەستدان، (٢٠٩) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (٥٦) تووشبوو: (٢٠)تووشبووی دوێنێ و (٣٦)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان، ناحیەی کەسنەزان ، گوندی داوداوە، ناحیەی کەسنەزان، ناحیەی بەحرکە، ناحیەی عەنکاوە، گەڕەکی (کوێستان، ئەندازیاران، فەرمانبەران، وەزیران، هیوا سیتی، گوڵان، ئازادی، سەربەستی)
• پارێزگای سلێمانی (٦) گیان لەدەستدان، (١٣٠) تووشبوو بەم شێوەیە:
شاری سلێمانی (٦) گیان لەدەستدان و (٨٢) تووشبوو: (٧٨)تووشبووی دوێنێ و (٤) گیانلەدەستدانی ئەمڕۆ و (٢) گیانلەدەستانی نەخۆشخانی پێشووکە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون، دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای کەڵار، قەزای کفری، قەزای چەمچەماڵ.
دەڤەری گەرمیان (٢٧) تووشبوو: بیست و پێنج تووشبوو لە قەزای کەڵار و دوو تووشبوو لە قەزای کفری.
دەڤەری ڕاپەڕین (٢١) تووشبوو: کە دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی حاجیاوە.
• پارێزگای دهۆك (٢٣) تووشبوو: (١٤)تووشبووی دوێنێ و (٩)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی ناو شای دهۆك و قەزای ئاکرێ.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٢١٠١) تووشبوو، لەنێویاندا (٤٢) مردن هەیە و (٦٣٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (١٤٢٧) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ حوزەیران ٢٠٢٠
هەرێمی کوردستان
وەزارەتی تەندروستی
تووشبووی نوێ
گیان لەدەستدان
PM:08:42:13/06/2020
دی لا فوینتی دوای یارییەکەیان بەرامبەر عێراق: سەرسامی تواناکانی عێراق بووم
دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر ئێران سەربازی ئەمریکی بکوژێت بە خێرایی شەڕ دەست پێدەکەینەوە
حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات رەتی دەکەنەوە چەکەکانی حیزبوڵایان وەرگرتبێت
تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی راگەیاندراوێکی بەپەلەیان بڵاوکردەوە
ناوی کەسایەتی و چەند پێشناوێک لە کوردستان قەدەغە دەکرێت
سلێمانی... ٢٥٠ دۆنم لە پوش پاوان و دارستان ئاگری تێبەردەدرێت
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media