ئاڵدار خەلیل: هێزە سیاسییەکان و گەل پێویستە دەستوبرد هەڵویستیان نیشانبدەن

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ڕایگەیاند" هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر شەنگال، چیاکانی کوردستان و کامپی مەخمور، بەردەوامی سیاسەتی پاکتاوکردنی گەلی کوردە، پێویستە هێزە سیاسییەکانی کورد و گەل دەستوبرد هەڵویست نیشان بدەن".

 

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هاوار نیوز-ی راگەیاند" هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شەنگال، چیاکانی کوردستان و کامپی مەخمور، بەردەوامی سیاسەتی پاکتاوکردنی دەوڵەتی تورکە دژی گەلەکەمان، تۆڵەی خۆبەڕێکستن کردنی خەڵکی مەخمور و شەنگالە و سیاسەتی تێکشکاندنی ئیرادەی بەرخۆدانی کوردستانە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" تورکیا بەو هێرشانە هەوڵدەدات شەنگال نائارام و مەترسیدار نیشانبدات، تا دانیشتوانەکەی نەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، پێویستە هێزە کوردستانییەکان دەستوبرد هەڵویستێکی ڕوون نیشان بدەن".

 

ئاڵدار خەلیل هەروەها وتیشی" پێویستە گەلەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بڕژێنە شەقامەکان و هەڵویستایان لەسەر بە ئامانجکردنی ناسنامەی کوردستان و هەبوونی گەلی کورد نیشان بدەن".

 
 



AM:11:34:15/06/2020