سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و جێگره‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه بەمەبەستی وەرگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
د. دلۆڤان محه‌ممه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند" سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و جێگره‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون و له نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن و خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه".
وتیشی" ئه‌و دوو به‌رپرسه ئیدارییه به‌ركه‌وته‌ی فه‌رمانبه‌رێكی شاره‌وانین، كه پێشتر كۆرۆنای تووشبووه".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ تەندروستی هەولێر چاكبوونەوەی ٦٧ تووشبووی كۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە گەیشتە ٤٢١ کەس.