سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: حکومەتی هەرێم ناچارە بڕیاری کەمکردنەوەی مووچە بدات
هەرچەندە ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەرەتدا دژی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوون، بەڵام دوێنێ مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە رایگەیاند" حکومەتی هەرێم ناچارە بڕیار کەمکردنەوەی مووچە بدات ".
لە راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە دوێنێ تا دەرنگانێکی شەو بەردەوام بوو، تیایدا هاتووە" بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت کە شادەماری ئابووری ھەرێم و عێراقە و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە".
دەقی راگەیەندراوەکە..
راگەیندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی ٢٢-٦-٢٠٢٠
لەبەر رۆشنایی بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی تەمویلی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕی ٢١ لەسەد و بە تەمویلکردنی لە ٧٩لەسەدی کۆی مووچە تەنھا بۆ ( یەک مانگ) کۆبوونەوەی نائاسایی مەکتەبی سیاسیی رایگەیاند :
وێڕای پشتیوانی خۆی بۆ تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم بە بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەرێزەکانەوە بۆ بەشداریکردنیان لەم بڕیارە لەگەڵ سەرجەم پێکھاتەکانی ناو حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنین کە:
لەگەڵ ئەوەی یەکێتی نوێنەری رەنجدەرانی بیروبازووی جەماوەری کوردستانە و لەم سۆنگەیەوە وەک پرەنسیبی بنەڕەتی لەگەڵ کەمکردنەوەی قووتی ھاونیشتمانیان و مووچەخۆرانی کوردستان نییە کە شایستەی خزمەتکردنی زۆر و زیاترن، بەڵام بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت کە شادەماری ئابووری ھەرێم و عێراقە و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە.
مەکتەبی سیاسیی داوا دەکات لە شاندی حکومەتی ھەرێم کە بەنیازن بەزوترین کات بەرەو بەغدا بەرێبکەون بەمەبەستی تەواوکردنی دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕال، ھەرچی زۆرتر و زیاترە پێداگری لەسەر مافە رەواو دەستوری و یاساییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات. ھەروەھا داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکات بەسەرجەم پێکھاتەکانییەوە ھەنگاوی جددی و بەرجەستە بنێن بۆ چاکسازیی لەھەموو جومگەکانی داھات و خەرجییەکانی ھەرێمدا و لەم قۆناغە چاکسازی تەنھا موچەی موچەخۆران نەگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم دامودەزگای ئابووری و وەبەرھێنان و کۆمپانیا نەوتییەکان و داھاتەکانی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان بگرێتەوە و دەستەبەری شەفافیەت لەسەرجەم داھات و خەرجییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان بکات.
ھەروەھا مەکتەبی سیاسیی داوا دەکات بۆ داھاتوو ودوای ئەم مانگە، سەبارەت بە چارەنووسی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆران و کارمەندانی کوردستان پێویستە لەبەردەم پەرلەمان و لەسەرپێشنیاری حکومەت بکرێت و دوا بڕیار بۆ پەرلەمانی کوردستان بێت کە باڵاترین دەزگای یاسادانان و چاودێری حکومەتە.
کەمکردنەوەی مووچە
یەکێتی
پارتی
AM:09:32:23/06/2020
مەسعود بارزانی لەسەر "چەکدانانی پێشمەرگە" هاتە دەنگ
کۆڕەک تیلیکۆم: دەستەی راگەیاندنی عێراق ستەم و زۆرداریمان بەرامبەر دەکات
رۆژهەڵاتی کوردستان.."کەسێکمان کوشت کە دەستی لە سەرکوتکردنی گەلەکەماندا هەبوو"
٨٢ كارگهی ئهلمانی كهرهسه و چهكی كیمیاویان به عێراق فرۆشتوه
دیاردەیەک دەردەکەوێت و کاریگەری لە کوردستانیش هەیە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم "قاوەی چوکلێتی" قەدەغە دەکات
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media