بەنیازی تەقاندنەوەی ئاسایش بوون
سێ تیرۆریست لە سلێمانی گیران

ئه‌مڕۆ له‌شاری‌ سلێمانی‌ هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆر توانیان سێ كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ به‌نیازبون له‌ئاسایشی‌ گشتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆر به‌هاوكاری‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش توانیویانه‌ سێ كه‌س ده‌سگیربكه‌ن، كه‌ به‌نیازبون ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ئاسایشی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامبده‌ن ده‌ستگیركراون، به‌بڕیاری‌ دادوه‌ریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.




PM:04:14:20/05/2014