چه‌ند ئه‌ندامێكی پارتی چاره‌سه‌ر لەهەولێر‌و دهۆك ده‌ستگیركران
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك نوسینگه‌و باره‌گای پارتی چاره‌سه‌ری دیموكرات له پارێزگای دهۆك‌و هه‌ولێر داده‌خات‌و ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوس‌و كادری ئه‌و حزبه‌ش ده‌ستگیر ده‌كات، ژماره‌یه‌ك ڕێكخراویش داوای ئازادكردنی كادرانی ئه‌و حزبه ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك نوسینگه‌و باره‌گای پارتی چاره‌سه‌ریان له دهۆك‌و زاخۆ داخست‌و ژماره‌یه‌ك كادر‌و ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌یان ده‌ستگیركرد، دوێنێش له هه‌ولێر چه‌ند باره‌گایه‌كی ئه‌و حزبه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
لای خۆیه‌وه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر، به كەنالی KNNی ڕاگه‌یاند، هۆكاری هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانیان، بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق له‌نێوان باشوور‌و خۆرئاوا ده‌ریانبڕیوه.
PM:04:25:20/05/2014