پژاك لەسەر بۆردوومانەكەی كونە ماسی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

دەربارەی بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیا لە کونە ماسی، پژاک ڕایدەگەینێت" گەریلایەکیان شەهیدبووە و سێ گەریلاش برینداربوون".

 

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو هێرشە دڕندانەی فرۆكەجەنگییەكانی توركیا لە كونەماسی سەر بە هەرێمی شارباژێر هەڤاڵێكمان گەیشتە پلەی بەرزی شەهادەت و سێ هەڤاڵیشمان بریندار بوون.

 

ڕاشیگەیاندووە" لەهێرشەكەی دوێنێدا، كە لە كاتژمێر پێنجی پاش نیوەڕۆ كرایە سەر سەیرانگای "كونەماسی" لە ئەنجامدا كۆمەڵێك هاووڵاتی باشوری كوردستان كە بۆ سەیران لەو شوێنە بوون، دەبنە ئامانج و هەروەها زەرەر و زیانێكی زۆر بە ماڵ و سامانی خەڵك گەیشتووە".

 

پژاک لە ڕاگەیەندراوەکە دەشڵێت" وێڕای شەرمەزاركردنی ئەو هێرشانەی توركیا، هیوای شیفای بەپەلە بۆ بڕینداران دەخوازین و لە داهاتوویەكی نزیكدا زانیاری وردتر سەبارەت بە چۆنێتی ئەو رووداوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە". 

 

 





PM:04:29:26/06/2020